ده‌رباره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و دیموكراتییه‌ت PDF Download
به‌م دواییه په رتووكێكی نوێ به‌ناونیشانی (ده‌رباره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی و دیموكراتییه‌ت) له‌لایه‌ن راگه‌یاندنكار (جۆرج مه‌نسوور) چاپ و بڵاوكرایه‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا وه‌رگێڕدراوى په‌رتووكه‌ش به‌زمانى كوردی ده‌رچوو.
ئه‌م په‌رتووكه له چاپێكی قه‌شه‌نگدا به 168 لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره مامناوه‌ندی ده‌رچوو، كه له‌دووتوێی خۆیدا چه‌ندین بابه‌تی په‌یووه‌ست به‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى و دیموكراتییه‌ت له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه (ڕۆلی ڕاگه‌یاندن له‌بنیادنانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى) و(دیبلۆماسییه‌ت و پڕوپاگه‌نده له‌كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییدا) و (كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و مافی نه‌ته‌وه‌كان له عێراقدا) و (پێداویستییه‌كانى هه‌ستانه سه‌رپێی بزاڤی رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى) و (سێكۆلایزم یه‌كێكه له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى دیموكراتیی نوێ) و (رۆلی رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا) و (رۆلی رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا) و (كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و بنه‌مای دیالۆگ) و (ئافره‌تى كوردستانى.. خه‌باتێكی نه‌پساوه له‌پێناوی سه‌ربه‌ستییدا) ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی تر..
پێشه‌كی كتێبه‌كه له‌لایه‌ن د. كازم حه‌بیب كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ری ناسراوی عێراقی نووسراوه‌و له پێشه‌كییه‌كه‌دا هاتووه:
هێنانه كایه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نى نوێ ته‌نها پێویستى به‌گۆڕینی پێكهاته‌ى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی و كلتوورى و ژینگه‌یی نیه به‌ڵكو پێویستیشی به هۆشیاركردنه‌وه‌ی هزری مرۆڤ و شێوازی بیركردنه‌وه‌ى و رێبازه‌كانى كاركردنى هه‌یه له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌و به‌رپرسێتی راسته‌وخۆی له سه‌رجه‌مى پرۆسه‌كه‌دا.. واته گرنگی ده‌رخستنى په‌روه‌رده و فێركردن له بونیادی مرۆڤی نوێ له هه‌رێمی كوردستان و خوێندنی بابه‌ته‌كانى مافه‌كانى مرۆڤ و مافه‌كانى هاووڵاتی بوون به‌و پێوه‌ره‌ى دوولایه‌نن له یه‌ك پرۆسه‌دا كه له‌یه‌ك جیاناكرێنه‌وه.
به‌م ئاراسته‌یه‌ش وتاره‌كانى مامۆستا (جۆرج مه‌نسوور) به‌شدارى ده‌كات له دروستكردنى رای گشتى گونجاو بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى نوێ و هاوچه‌رخ و هه‌نگاونان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و كاركردن بۆى و به‌شداریه‌كی بنیادنه‌رانه تیایدا، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى سووده بۆ هه‌ر یه‌كێك كه ئه‌م په‌رتووكه ده‌خوێنێته‌وه له‌هه‌ردوو لایه‌نى هزری و زانستى..
شایانی باسه پێشتر نووسه‌ر له‌ساڵى 1982 په‌رتووكێكی تر‌ى به زمانى عه‌ره‌بی به‌ناونیشانی (ئاڵا‌و تفه‌نگ و گزنگێك به‌ڕێوه‌یه) به‌چاپ گه‌یاندووه له قۆناغی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تییدا له ریزی بزوتنه‌وه‌ى پشتیوانان له ناوچه‌ى پشت ئاشان له هه‌رێمی كوردستانى عێراق، هه‌روه‌ها له‌تارانیش چه‌ندین په‌رتووكی له فارسییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى عه‌ره‌بی له ماوه‌ى ساڵانی 1987-1989
ئێستاش دانه‌ر سه‌ره‌ڕِای كارى خۆى وه‌ك وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنى خۆیه‌تی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كه‌ناڵی (العراقیه)ى ئاسمانى له‌كاتى دامه‌زراندنییدا له‌ساڵی 2003 و، تاقیكردنه‌وه‌ى خۆی له‌دامه‌زراندنى كه‌ناڵی (عشتار)ى ئاسمانى له‌عه‌نكاوه له‌هه‌ولێر له‌ساڵی 2005 وه‌كو زه‌مینه‌خۆشكردنێك بۆ ده‌ركردنى به‌شێوه‌یه‌كی وێنه‌دار و ئه‌رشیفی له‌كاتێكی دواتردا.
تاریق ئیبراهیم شه‌ریف