جۆرج مه‌نسوور وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌میانى پێشوازی كردنى له‌شاندێكی باڵاى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی بالۆێز (جۆزێف ستافۆرد) باسی له رۆلی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان كرد له‌دانانى ستراتیژییه‌تی حوكمڕانی ژیرانه‌و به‌كارهێنانی پره‌نسیپی كرانه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت و پشتبه‌ستن به یاسا‌و دانانی پێوه‌رى كرده‌نى بۆ نه‌زاهه‌ت.
مه‌نسوور له‌كاتى پێشوازی كردنى له نووسینگه‌ى خۆى له هه‌ولێر، له‌شانده ئه‌مریكییه‌كه ، كه سه‌ره‌ڕای باڵوێزى ئه‌مریكی، بهئهندامییهتی هه‌ریه‌كه له (ویڵسۆن مایه‌رس و ستیڤن بارنهبی و دینیز ویندڵ و شیركۆ مسته‌فا و نوها ئاغا) بوو، داكۆكی له‌سه‌ر ئاماده‌باشی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان كرد له بینینی رۆلێكی كاریگه‌رانه له سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به ژیانی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه، له چوارچێوه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى گشتى و جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆگرامانه‌ى كه ته‌واوكه‌رى پرۆگرامه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى جێبهجێكردنن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ى كه پهیووهندییانه به حكومه‌تێكی ژیرانه و بونیادی تواناكان و راهێنانی كارمه‌ندانیانه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان ده‌ستپێشخه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمیان به‌رزنرخاند له ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌ى حكومه‌تى ژیرانه و دانانی پێدوایستییه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆگرامه‌و هه‌وڵدان بۆ به‌شدارى پێكردنى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵ له‌دانی ستراتیژییه‌تی گونجاو به‌پێی پێوه‌رى نێوده‌وڵه‌تی و پابه‌ندبوون به بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌مكی شه‌فافیه‌ت و فره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا و به‌كارهێنانی دارایی گشتى به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌و رهواو كراوه‌و شه‌فافانه.