English   عربي 
Skip Navigation Links

لينك

كۆنفرانس
[HyperLink2]
یه‌كه‌مین كۆنفرانسی هه‌رێمایه‌تی بۆ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

فیستیڤال
[HyperLink2]
فیستڤاڵى به‌رفراوانى دووه‌مین خه‌ڵاتى شارستانى له‌ هه‌ولێر

[HyperLink2]
نێچیرڤان بارزانى له‌ فیستیڤالى خه‌ڵاتى شارستانى: ئێمه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌ریم و ئێوه‌ش له‌ كه‌رتى سێیه‌م هه‌مان ئامانجمان هه‌یه‌ ئه‌ویش باشتركردنى ژیانى خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگایه‌

خه‌ڵاتی شارستانی
[HyperLink2]
دووه‌مین فێستیڤاڵی خه‌ڵاتی شارستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌ فیستیڤالى خه‌ڵاتى شارستانى: ئێمه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌ریم و ئێوه‌ش له‌ كه‌رتى سێیه‌م هه‌مان ئامانجمان هه‌یه‌ ئه‌ویش باشتركردنى ژیانى خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگایه‌
 HyperLink

له‌ژێر چاودێرى و ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌ولێرى پایته‌خت، نووسینگه‌ى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى یه‌كه‌مین فیستیڤاڵى خه‌ڵاتى شارستانى ئه‌نجامدا.

له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا كه‌ نوێنه‌رى سه‌رۆك كۆمارى عیراقى فیدڕاڵ و نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارو وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئاماده‌بوون، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خه‌ڵاتى شارستانى به‌خشییه‌ 3 كه‌سایه‌تى چالاك و 7 رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كه‌ رۆلى كارایان هه‌بووه‌ له‌ بوارى یه‌كسانى و پشتگیریكردنى پرۆسه‌ى دیموكراسى و خزمه‌تگه‌یاندن به‌كۆمه‌ڵگاى كوردستان.


له‌ ده‌سپێكى فیستیڤاله‌كه‌دا جۆرج مه‌نسور وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌وتارێكى كورتدا باسى له‌ رۆلى حكومه‌تى هه‌رێم كرد له‌ پشتگیریكردنى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، به‌ڕێزیان گووتى خه‌ڵاتكردنى ئه‌م كه‌سایه‌تى و رێكخراوانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ پشتگیریكردنى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، هاوكات هانده‌رێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چالاكانه‌تر خزمه‌تى كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكه‌ن.


پاشان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وتارێكى پێشكه‌شكرد و تێیدا وێڕاى ده‌ستخۆشى داواى له‌ رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كرد ئه‌ركى خۆیان چالاكانه‌ ئه‌نجام بده‌ن و به‌شێكى كاریگه‌ربن له‌ پرۆسه‌ى دیموكراسى هه‌رێمى كوردستان.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ سازدانى ئه‌م فیستیڤاڵه‌و خه‌ڵاتى شارستانى نیشانه‌یه‌كى گرنگه‌ بۆ په‌یوه‌ندى و كاركردنى له‌ نزیكه‌وه‌ى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كه‌رتى سێیه‌م ، مایه‌ى شانازییه‌ بۆ یه‌كه‌م جار خه‌ڵاتكردنى كه‌سانى چالاك له‌ بوارى بونیادنانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى، له‌ هه‌رێمى كوردستان و سه‌رتاسه‌رى عێراق له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێ.






ئینجا مه‌ڕاسیمى دابه‌شكردنى خه‌ڵات ئه‌نجامدراو تێیدا ئه‌م رێكخراوو كه‌سایه‌تیانه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خه‌ڵاتى شارستانیان پێ به‌خشرا ( رێكخراوى هاریكار، سه‌نته‌رى مه‌سه‌للا بۆ په‌ره‌پێدانى تواناكانى كۆمه‌ڵایه‌تى، كۆمه‌ڵه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى كوردستان، رێكخراوى روناهى، رێكخراوى پاڵپشتى دیموكراسى، رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى ئابوورى كوردستان، ناوه‌ندى رۆشنبیرى به‌دلیسى ، د.سیروان ره‌شید سنجارى، سه‌رتیپ عه‌لى محه‌مه‌د، گولیزار مسته‌فا مه‌زهه‌ر)


هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى كاره‌كانى فیستیڤاڵ پیشانگایه‌كى تایبه‌ت به‌ چالاكییه‌كانى چه‌ند رێكخراوێكى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كرایه‌وه‌. دواتر چه‌ند چالاكییه‌كى هونه‌رى كه‌ گوزارشتى له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرد پێشكه‌شكران.

ووتارى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ مه‌راسیمى به‌خشینى خه‌ڵاتى شارستانى


هه‌واڵه‌كان
[HyperLink2]
سه‌رۆك بارزانى چاوی به‌ رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌كه‌وێت

[HyperLink2]
گرنگی رۆلی په‌رله‌مانتاره‌ لاوه‌كان له‌ خولی نوێی په‌رله‌مانى كوردستاندا

[HyperLink2]
وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى وۆركشۆپێكی ته‌كنیكی له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌بات

بڵاوكراوه‌كان
[HyperLink2]
ده‌رباره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و دیموكراتییه‌ت

[HyperLink2]
راپۆرتی چالاكییه‌كان 2008

[HyperLink2]
كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی له‌ كوردستان به‌كوێ گه‌یشت